ئێران پەنا بۆ سندووقی سەروەری دەبات


ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمەریکی رایگەیاند، ئێران 1%ی سندووقی سەروەری بۆ پاڵپشتی بۆرسەی وڵاتەکەی تەرخانکردووە، هیواخوازە بەو هەوڵەی بتوانێت رێگری لە قەبارەی ئەو زیانە گەورەیەی بازاڕی کاغەزە داراییەکان بکات.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی بلوومبێریگی راگەیاندووە، دیارترین پێنوێنی بۆرسەی تاران بەهاکەی تەنیا لە مانگێکدا پێنج یەکی لە دەستداوە، و مەترسییەکانیش بەردەوامە کە زیاتر دابەزێت.

عەلی رەبیعی گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رایگەیاند، رۆژی شەممە ئەو بڕە پارەیە بڵاودەکەنەوە، بەڵام ئاماژەی بە قەبارەکەی نەکردووە. هەروەها حكوومەتی ئێران چۆنییەتی پاڵپشتی داراییەکەی روون نەکردووەتەوە.

بە گوێرەی داتاکان، پێنوێنی گشتی بۆرسەی تاران لە کۆتا مامەڵەکانی دوێنێدا 2.3% داکەوتووە.

سندووقی پەرەپێدانی نیشتمانی لە ئێران ساڵی 2011 دامەزراوە، سەرچاوەی داهاتەکەی بە پلە یەک لە رێگەی نەوتەوە، بەڵام لە دوای سەپاندنەوە گەمارۆکانی ئەمەریکا هیچ زانیارییەک لەبارەی قەبارەکەی بڵاونەکراوەتەوە.


AM:11:15:10/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌