داڕمانی ئابووری توركیا بەردەوامە و لە مانگی رابردوودا كورتھێنانی گەیشتە 170%

كورتھێنانی بازرگانی توركیا لە سەر بنەمای ساڵانە، لە مانگی ئابی رابردوو بۆ 169.7% بەرزبوویەوە  و گەیشتە 6.312 ملیار دۆلار.

داتاكانی وەزارەتی بازرگانی توركیا ئاشكرایكرد، كەلوپەلی ھاوردە بە رێژەی 20.64 زیادیكردووە و گەیشتووەتە 18.78 ملیار دۆلار لە بەرامبەردا ھەناردە بە رێژەی 12.46 كەمیكردووە و گەیشتووەتە 12.46 ملیار لە مانگی ئابدا.

ھەروەھا رێژەی ھاوردەی زێڕ بەرێـژەی 394% زیادیكردووە، كە زیاترین ھاوردەی مانگانەیە لە ساڵی 1989 وە.


PM:11:21:03/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌