بانكی ناوه‌ندی عێراق: پاره‌ی كاغه‌ز هۆكاره‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا


بانكی ناوه‌ندی عێراق داوا له‌هاووڵاتیان پاره‌ له‌ ماڵه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرن و له‌رێگای بانكه‌كان و كۆمپانیا نێوه‌ندگیرییه‌كان ئاڵوگۆڕی بارزگانی بكه‌ن.

هه‌روه‌ها بانكه‌كه‌ هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیان كه‌ پاره‌ی كاغه‌ز هۆكاره‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا، له‌وانه‌ش ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌شڵێت : ئه‌م رێنماییانه‌ بۆ پاراستنی پاره‌ی كاشی هاووڵاتیانه‌ له‌دزی و فێلكردن و پاره‌ی ساخته‌.

شایانی باسه‌ عێراق به‌  قۆناغێكی سه‌ختی داراییدا تێده‌په‌ڕێ و شاره‌زایانی بواری ئابووری-ش ده‌ڵێن : ده‌بێت هانی هاووڵاتیان بدرێت كه‌ پاره‌كانیان بخه‌نه‌ نێو بانكه‌وه‌.


PM:12:00:19/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌