له‌ ڕووی خه‌رجی سه‌ربازییه‌وه‌، عیراق له‌ پله‌ی 72 یه‌مینی وڵاتانی جیهانە

له‌ ڕووی خه‌رجی سه‌ربازییه‌وه‌، عیراق له‌ پله‌ی 72 یه‌مینی وڵاتانی جیهان و 14 یه‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بی دێت.

به‌پێی پۆڵێنكردنێكی دامه‌زراوه‌ی "گڵۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر"، له‌ كۆی 138 وڵات، عیراق له‌ پله‌ی 72یه‌مینی وڵاتانی جیهاندایه‌ له‌ڕووی ئه‌و خه‌رجیانه‌ی له‌ بواری سه‌ربازی خه‌رجی ده‌كات و چوارده‌یه‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بیشه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانه‌ عیراق یه‌ك ملیار و 730 ملیۆن دۆلار بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان ده‌كات.

به‌ گشتیش له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مریكا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و زۆرترین تێچوو بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان ده‌كات و ده‌گاته‌ 750 ملیار دۆلار، دواتر وڵاتی چین دێت و 237 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات. له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش "سعودیه‌" له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و ساڵانه‌ 67 ملیار و 600 ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی سه‌بازی ته‌رخان ده‌كات.


PM:06:21:13/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌