کۆبونەوەی ژمارە هەشتی ئەنجومەنی كارگێری ژوور بەڕێوەچوو

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری ژوور، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/٨/١٣ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە هەشتی  ساڵی ٢٠٢٠ی ئەنجامدا.

لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ  باسکردنی  کاری بازرگانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئەو کێشەو  گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕوی بازرگانان و خاوه‌نكاران ده‌بێته‌وه‌. 

لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.


AM:10:42:13/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌