نرخی نەوتی خاو زیاتر بەرزدەبێتەوە

گەشبینی لەبارەی بوژانەوەی زیاتری کەرتی ئابوری ئەمریکا و بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر نەوتی خاو لە ناو وڵاتانی ئاسیا وایکردوە نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 0.5%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 45.21 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 32 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 42.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.8% زیادیکردوە.

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئێستادا نزیکبونەتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی تەرخانکردنی بودجەیەکی نوێ بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابوری وڵاتەکەیان، کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستاندنی چالاکییە ئابورییەکان زیانێکی زۆری بەرکەوتبو.

لەلایەکی دیکەوە لێدوانەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لەبارەی بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا وایکردوە نرخەکەی بەردەوام لە بەرزبونەوە دابێت.


AM:09:50:11/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌