لە قەبارەی هاوردەكردنی كاڵاوشمەك لە وڵاتی ئێرانەوە چین پێش عیراق دەكەوێت

لە قەبارەی هاوردەكردنی كاڵاوشمەك لە وڵاتی ئێرانەوە   چین پێش عیراق دەكەوێت و بەتەنها لەماوەی چوار مانگیشدا بەبەهای 2 ملیارو 474 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی لەو وڵاتەوە هاوردەكردووە. 

بەپێی داتاو ئامارەكانی گومرگی ئێران لەماوەی چوار مانگی رابردوودا عیراق بەبەهای ملیارێك و 965 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی  لە ئێرانەوە هاوردەكردووە   ئەمە لە كاتێكدا چین بۆ هەمان ماوە بەبەهای 2 ملیارو 474 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هاوردەكردووە  بەوەش لە ریزبەندیەكەدا عیراق بۆ پلەی دووەم دابەزیووە. 

هەروەك لە پاش چین و عیراقەوە   ئیمارات لە هاوردەكردنی زۆرترین بڕە كاڵاو شمەك لە ئێرانەوە بە پلەی سێیەم دێت و لەماوەی ئەو چوار مانگەدا بەبەهای ملیارێك و 216 ملیۆن دۆلار  قەبارەی هاوردەی لەو وڵاتەوە هەبووە  هەروەك بەپێی ئامارەكە  ئەفغانستان لە هاوردەی كاڵاكانی ئێراندا بە پلەی چوارەم دێت و توركیاش پلەی پێنجەمی گرتووە.


PM:06:18:10/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌