بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم چەند مەرجێكی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد

ژمارەیەک رێنمایى نوێ بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل لە هەرێم دەردەکرێت، بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێمیش رایدەگەیەنێت، پێویستە پشکنینى ورد بۆ سەرجەم ئەو پارچانەى ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان بکرێت، کە گۆڕدراون یان چاککراونەتەوە.

ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هەرێم لە نوسراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو، ده‌بێت هه‌مو ئه‌و به‌ش و پارچانه‌ی ئۆتۆمبێلى هاوردەکرا و کە له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ئاماژه‌یان پێدراون و چاككراون یان گۆڕدراون، پشت به‌ست به‌ مه‌رجه‌كان به‌وردی پشكنینیان بۆ بكرێت و دڵنیایی ته‌واو بدرێت لەوەى كه‌ به‌ته‌واوی چاككراون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر توندوتۆڵی و سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ نیه‌.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە وڵاتانی (ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، بڕازیل و ئه‌و وڵاتانه‌ی بڕوانامه‌ی كارفاكسیان هه‌یه)‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی (COC) و به‌ڵگه‌نامه‌ی كارفاكسیان له‌گه‌ڵدابێت بۆ ده‌ركه‌وتنی زانیاری ته‌واو له‌و گۆڕانكاری و روداوانه‌ی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلەکەدا هاتون.

نوسراوەکەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم، ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گومرگی (ئیبراهیم خه‌لیل، حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان) كراوه‌.


PM:02:59:07/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌