نرخی ئۆنسەی زێڕ لە ٢ هەزار دۆلار نزیک دەبێتەوە

دوای زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ، نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە.
 
لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی زێڕی عەیار ٢٤ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتووەتە هەزار و ٩٧٦ دۆلار.

ئەم نرخەی ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان تۆمار کراوە لووتکەی بەرزبوونەوەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو.

نرخی ئێستای زێڕی عەیار ٢١ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتە ٣٤٦ هەزار دیناری عێراقی.


PM:01:59:03/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌