ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بە‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، سایدی رۆیشتن له‌بازگه‌ی تاسڵوجه‌وه‌ بۆ ناو تاسڵوجه‌ و رێگه‌ی نێوان سلێمانی-دوكان، واته‌ له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه‌ به‌ربه‌ست كراوه‌، له‌ئێستادا تیمه‌كانی شاره‌وانی كاری تێدا ده‌كه‌ن.

شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ سایدی له‌سلێمانیه‌وه‌ رۆیشتن بۆ تاسڵوجه‌ به‌ته‌نیشتی پرده‌كه‌دا به‌ربه‌ست كراوه‌ و تیمه‌كانی شاره‌وانی كاری تێدا ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، وه‌ك رێگه‌ی جێگره‌وه‌ و هاتوچۆكردنیان بۆ تاسڵوجه‌ یاخود قه‌زای دوكان، رێگه‌ی ناو ماڵه‌كانی تاسڵوجه‌ به‌كاربهێنن.



PM:02:05:27/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌