كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور ڕۆژانه‌ (220) تۆن ته‌ماته‌ له‌ جووتیاران وه‌رده‌گرێت

كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور كه‌وته‌وه‌ كار كه‌ ڕۆژانه‌  نزیكه‌ی (220) تۆن ته‌ماته‌ له‌ جووتیارانی هەرێمی کوردستان وه‌رده‌گرێت.

كامه‌ران محه‌مه‌د، خاوه‌نی كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، ڕاگه‌یاند: "نزیكه‌ی (6) مانگه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی كارگه‌مان ڕاگیراوه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ رۆژی چوارشەممە 22|7|2020 كارگه‌كه‌مان كه‌و‌ته‌وه‌ كار و ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی (200 بۆ 220 ) تۆن ته‌ماته‌ له‌ جووتیاره‌كان  وه‌رده‌گرین".

وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رهه‌می ده‌هێنین به‌پێی ته‌ماته‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماته‌كه‌ ئه‌و شێوازه ‌بێت كه‌ خۆمان ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌ نزیكه‌ی (35 بۆ 36) تۆن ئاو ته‌ماته‌ به‌رهه‌م ده‌هینین و ئینتاجی كارگه‌كه‌ی ئێمه‌ش ڕۆژانه‌ سه‌عاتی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار قوتووی (800) گرامییه، واته‌ له‌ سه‌عاتێكدا شه‌ش هه‌زار قوتووی (800) گرامی به‌رهه‌م  ده‌هێنین‌".

لەباره‌ی هه‌نارده‌كردنی بەرهەمەکەوە ئاماژه‌ی به‌وهش ‌دا: "دوو برندمان هه‌یه‌، یه‌كه‌میان شاره‌زووره‌ و ئه‌وی دیكه‌یان به‌غدایه‌، شاره‌زووره‌كه‌ له‌ هه‌ریمی كوردستاندا به‌سه‌ر بریكاره‌كانماندا دابه‌شی ده‌كه‌ین و به‌غدا‌كه‌ش بۆ هه‌موو عێراقه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ بازرگانێكی ئه‌ڵمانیاشی بنێرین، ئه‌و بازرگانه‌ هاتووه ‌و نموونه‌مان داوه ‌پێی و ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌ویش بنێرین"


AM:11:51:24/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌