نرخى نه‌وت دابەزی


له‌ هەفتەی ڕابردووه‌وه‌ دوای ئاشكرابوونی دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئۆپێك، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا ڕووی لە دابەزین كرد و نزیكەی دۆلار و نیوێك لە نرخی دابەزی.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ته‌مووز، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی دنیا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزی، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار لە بازاڕەكان مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمه‌ریكیش بە 41 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چوارشەمی هەفتەی ڕابردوو ڕێكخراوی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی كۆ بوونەوە و دواین بڕیاریان لەبارەی سنوورداركردنی بەرهەمهێنان دا. ئەوان بڕیاریان دا دوو ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنانیان زیاد بكەن وەك پێشتر لەسەری رێككەوتبوون قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنان بەرز دەكەنەوە.

لە ژێر كاریگەریی ئەم بڕیارە نرخی نەوت دابەزی، چونكە هێشته‌ خستنەڕوو سەرووی داخوازییە و دۆخەكە ئەوە دەدخوازێت نەوتی كەمتر هەناردە بكرێت.
 
وڵاتانی ئۆپێك لە مانگی نیسان بڕیاریان دابوو نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنان كەم بكەنەوە و بڕیارەكەش لە سەرەتای مانگی ئایارەوە جێبەجێ كراوە، هەرچەندە هەندێك وڵات كەمتر پابەند بوون بە رێككەوتنەكە و بڕیاریان داوە لە مانگەكانی تر قەرەبووی بكەنەوە.


AM:11:43:24/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 77 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌