لیستی ئەو بەرێوبەری کۆمپانیایانەی زۆرترین قازانجیان کردووە لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو کرایەوە

لیستی ئەو بەرێوبەری جێبەجێکارانەی زۆرترین داهاتیان کۆکردنەوە لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئەمریکا بڵاو کرایەوە.

ئێڵۆن مەسک لە سەرووی لیستەکەی بلومبێرگەوە بوو بۆ ئەو بەرێوبەری جێبەجێکارانەی زۆرترین داهاتیان کۆکردۆتەوە لە ساڵی ٢٠١٩ و دوای ئەو تیم کوک دێت.

مەسک توانیویەتی دوو قاتی نزیکترین ڕکابەری بەدەست بێنێت. دوای ئەو تیم کوکی بەرێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ دێت و دواتریش تۆم رەتلج بەرێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای چارتەر کۆمیونیکەیشن.

مەسک بەهۆی سەرکەوتنەکانی لە کۆمپانیاکانی تێسلا و سەپەیسئێکس توانیویەتی لە ساڵی ٢٠١٩دا بڕی ٥٩٥.٣ ملیۆن دۆلار قازانج بکات. دوای ئەو کوک دێت کە داهاتەکەی بە بڕی ١٣٣.٧ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە. دواتر ڕەتڵج کە داهاتەکەی بە بڕی ١١٧ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

لە لایەکی ترەوە تیم کوک تەنها موچەی کۆمپانیای ئەپڵ وەرباگرێت. بەرێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ قازانج لە چەندین جۆر بەرهەم و بازرگانی تر دەکات. بەو شێوەیە جیاوازی نێوان کوک و مەسک زۆر گەورە دەردەکەوێت بەڵام بلومبێرگ ئەو داهاتە زیادانەی بۆ کوک نەنوسیوە و لیستەکەی بلومبێرگ بەم شێوەیەیە:

ئێڵۆن مەسک (تێسلا)

تیم کوک (ئەپڵ)

تۆم ڕەتڵج (چارتەر کۆموونیکەیشن)

جۆسێف ئینیێلۆ (ڤیاکۆم CBS)

سەمیت سینگ (چیوی)

جۆناثان گرەی (بلاکستۆن گروپ)

ڕۆبێرت پیچای (ئەلفابێت)

ساتیا نادیلا (میکرۆسۆفت)

دۆگلاس ئینگرام (سارێپتا ثیراپیوتیکس).


AM:09:08:21/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌