ئێران بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی راگەیاند

بەرێوەبەری پرۆژەی ئۆتۆمبێلی (Dena Plus)ـی ئۆتۆماتیكی كە لەرێگای شەحنی تۆرباینی بەرهەمهێنراو لەلایەن كۆمەڵگای ئێران خودرو بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی راگەیاند.

حەسەن پەهلولی بەرێوەبەری پرۆژەی ئۆتۆمبێلی (Dena Plus) رایگەیاند :" توانای بەرهەمهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە لەماوەی رۆژێكدا دەگاتە (200) ئۆتۆمبێل".

ئۆتۆمبێلی (Dena Plus Automatic)ـی ئێرانی گۆرانكارییەكی زۆری تێدا كراوە و پابەندبوونی رێنماییە نیشتیمانی و ژینگەییەكانی تێدا جێبەجێ كراوە.

بەرێوەبەری پرۆژەكە رایدەگەینێت ، ئەم ئۆتۆمبێلە لەشەش گێر پێكهاتووە و سیستەمەكەی كارەباییە و شوێنی سەرنشینەكانی نایابە و سیستەمی ساردییەكەی هاوشێوەی سیستەمی ئێستای ئۆتۆمبێلە جیهانییەكانە.


AM:09:48:20/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌