سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی مامەڵه‌كردن به‌ تمه‌ن بڵاوده‌كاته‌وه‌


سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ''بۆ كاری بارزگانی ئاساییه‌ مامەڵه‌ کردن بە دراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی تمه‌نه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت''.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''به‌ ڕایی ئێمه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به‌ مه‌به‌ستی قازانج،  له‌ ماڵه‌وه‌ دایده‌نێن تاكو دواتر به‌ نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه‌ كارێكی دروست نیه‌ ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن چونكه‌ وەکو قومار وایە، هاوڵاتیان ئازادن لەکڕینی''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن  به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به‌ گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان. 

چەند رۆژێكە نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهاكەی رووی لە دابەزین كردووە بە جۆرێك 100دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن ‌و 500 هەزار تمەن.


PM:04:10:19/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌