عێراق به‌ربومی كشتوكاڵی هه‌نارده‌ی سعودیه‌ و ئیمارات ده‌كات


وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ رایگه‌یاند: وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م سێ جۆره‌ به‌ربوومی كشتوكاڵی ره‌وانه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ین.

محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی، وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه‌ فه‌رمی وتی: هه‌موو رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی سێ جۆر له‌به‌ربوومی كشتوكاڵیمان گرتۆبه‌ر، كه‌پێكهاتووه‌ له‌ ته‌ماته‌و باینجان و په‌تاته‌، به‌ بڕی 250 تۆن بۆ هه‌ر به‌بوومێك كه‌ به‌رهه‌می زیاده‌ی ناوخۆیه‌.

هه‌روه‌ها وتی: له‌ ئێستادا وه‌ك قوناغی یه‌كه‌م، به‌ربوومه‌كان ره‌وانه‌ی ئیمارات و سعوودیه‌ ده‌كرێن.


PM:03:01:19/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌