نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی تۆمارکرد


ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەموزی٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٣ دۆلار و ١٢سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە ٤٠ دۆلار و ٥٩ سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا، هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە ١٠ ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.



AM:09:57:18/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌