كورتھێنان لە بودجەی توركیا گەیشتوەتە نزیكەی 109 ملیار و 500 ھەزار لیرەی توركی


بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی زەمانی توركی، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا كورتھێنان لە بودجەی توركیا گەیشتووەتە نزیكەی 109 ملیار و 500 ھەزار لیرەی توركی.

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بودجەی ئیداره‌ی ناوەند، مانگی حوزەیران كورتھێنانێكی بەبەھای 19 ملیار و 400 ملیۆن لیرە تۆماركردووە.

ئەوە لە كاتێكدایە، خەرجی بودجە روو لە زیادبوونە و داھاتی باج بەھۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دابەزینە.

مانگی رابردوو خەرجی سوود بەنزیكەی %45 بەرزبووەتەوە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، سەبارەت بە زیانەكانی داھاتی نیشتمانیش 125 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش دۆخی ئابووری توركیای بەرەو خراپتربوون بردووە.


PM:10:32:17/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌