ئابووری چین جووڵەی کردەوە: لە چارەگی دووەمی ساڵ بەڕێژەی ٣.٢ گەشەی کردووە

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا دوای نزمبوونەوەی ئابووریی چین بەرێژەیەکی بەرچاو، جارێکیتر ئابووریی وڵاتەکە لە چارەکی دووەمدا گەشەی بەخۆیەوە بینیوە.

نووسینگەی نیشتمانی ئاماری چین رایگەیاند، گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ٣،٢٪ بووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئابووریناسان پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە گەشەی ئابووریی چین تەنیا بەرێژەی ٢،٥٪ بەرزببێتەوە.

سەرەرای ئەوەی وڵاتی چین گەشەیەکی ئابووری بەرچاوی لە چارەگی دووەمی ئەمساڵدا بەخۆوەدیوە، کەچی هێشتا لە بواری وەبەرهێنان و بەکارهێنان لە ریزبەندی دووەم گەورە ئابووریی جیهاندایە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ببێتە جێگەی رەزامەندی بەرپرسانی حکومەتی وڵاتەکە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆسی کۆرۆنا لە چین ببووە هۆی پاشەکشەکردن لە گەشەی ئابووری وڵاتەکە لە چارەگی یەککەمی ئەمساڵدا بە رێژەی ٦،٨٪.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی گەشەی ئابووریی چین لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەڵام لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا تێکرا ئابووری ئەو وڵاتە بەرێژەی سەدا ١،٦٪ پاشەکشەی کردووە..

لیو ئایهوا، وتەبێژی نووسینگەی ئاماری چین رایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی پێشبینییەکانمان چاوەروانین کۆی بەرهەمی ناوخۆ ٤٥ ترلیۆن و ٦٦١ ملیار یەن بێت، لە کاتێکدا ئابووری وڵاتەکەمان لە چارەکی یەکەم بە رێژەی ٦،٨٪ پاشەکشەی کردووە، هاوکات لە چارەکی دووەمدا بە رێژەی ٣،٢٪ گەشەی کردووە.




PM:09:05:17/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌