ژووری بازرگانی ھاوکاری نەخۆشخانەی سەیدسادق تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھاوکاری  نەخۆشخانەی سەیدسادق تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  دەکات.

داوایی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییان  لە گرفت و  پێداویستییەکانیان ئاگادار کردوە، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڕیاریدا بە خەرج کردنی  ١٠ ملێۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی سەیدسادق، تاکو بتوانن  پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە دابین بکەن و بەکاری بھێنن بۆ چارەسەر کردنی توشبوانی کۆرۆنا.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە سەرەتایی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستاندا، چەندین جار ھاوکاری گەیاندوە بە نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


AM:12:02:16/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌