نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان دابه‌زی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٠، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٩٢ سەنته‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلار و ٢٢ سەنت دەفرۆشرێت.

ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


PM:12:34:13/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌