گه‌شتكردن بۆ وڵاتی ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هێڵی ئاسمانیی عێراقی روونکردنەوە لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات.

لە روونکردنەوەیه‌كدا، هێڵی ئاسمانیی عێراقی ئەو کەسانەی دیاری کردووە، کە دەتوانن بە فڕۆکەکانی هێڵەکە گەشتی ئێران بکەن.

ئەو کەسانەی دەتوانن گەشتی ئێران بکەن:

- هەموو ئەو عێراقییانەی مافی مانەوە (ئیقامە)یان لە ئێران هەیە.

- هەموو ئەو عێراقییانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ ژنانی ئێرانی کردووە.

- ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و راپۆرتی پزیشکییان هەیە.

- هەموو بریندارانی هێزەکانی بەرگری، ناوخۆ و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.

- هەموو ئەو کەسانەی ڤیزای ئێرانیان وەرگرتووە و بازرگانی دەکەن.



AM:10:56:12/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌