ژووری بازرگانی پشتیوانی لە دروستکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەکات

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی لە دروستکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەکات.
 
 سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات بەژداری لە مەرایسیمی دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی کرد و ڕایگەیاند "زۆر خۆشحاڵین  بە دروستکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی و پیرۆزبایی لە خەڵکی شارەکەمان دەکەین، ئەم پرۆژەیە دەبێتەھۆی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری سلێمانی و گەشەکردنی کەرتی بازرگانی و ڕەخساندنی ھەلی کار، بۆیە ھیوای سەرکەوتن بۆ پرۆژکە دەخوازین".

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌وه‌

 پرۆژه‌یه‌كی‌ ستراتیژییه‌

- حكومه‌ت ده‌ڵێت كێشه‌ی‌ هاتووچۆی‌ 20 ساڵی‌ سلێمانی‌ چاره‌سه‌رده‌كات.

- 400 ملیار دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.

-پرۆژەکە شەقامەکانی 60 مەتری و 100 مەتری به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

-رووپۆشی رووبەری 472 کیلۆمەتر دووجا دەکات.

-لە تاسڵوجەوە ده‌ستپێده‌كات بۆ توونێلی پێشڕەو.

 -پرۆژەکە بە سێ قۆناخ جێبەجێدەکرێت.

 -قۆناخی یەکەم جێبه‌جێكردنی‌ 33 کیلۆمەتری‌ شه‌قامه‌كه‌ ده‌بێت 

-هەشت یەکتربڕ و شەش ئاوبەری سندووقیی تێدایە

 -بەپێی ستانداردی جیهانیی دروستدەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نایه‌ته‌ ناو شاری‌ سلێمانییه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی‌ تاسڵوجه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ مه‌راسیمی‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌قامی‌ 100 مه‌تری‌ ده‌كات و ده‌ڕواته‌وه‌.

هاوكات گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان  پرۆژه‌ی‌ شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كه‌ن.

قۆناغی یەکەمی شەقامەکە٣٢ کم و لە پردی تاسڵوجە دەست پێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت.

كۆمپانیای‌ قه‌یوان له‌په‌ڕه‌ فه‌ڕمییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ دیزاینی‌ پرۆژه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ته‌مه‌نی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا وێرای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی‌ تری‌ ڕێگاو بان له‌ گه‌رمیان له‌جێبه‌جێكردندان كه‌ له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی‌ ده‌كرێت. له‌وانه‌ شه‌قامی‌ دوو سایدی‌ كه‌لار- كفری‌ هه‌روه‌ها شه‌قامی‌ جوت سایدی‌ نێوان كه‌لار- ده‌ربه‌ندیدخان هه‌روه‌ها ده‌به‌ندیخان - سلێمانی‌.

سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له‌ 50%ی‌ جێبه‌جێكراوه‌و له‌ئێستاشدا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه‌.


AM:01:33:12/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌