پێنج بڕیاری نوێ لەئیدارەى گەرمیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەرچوو

سەرۆکى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشی کۆڕۆنا لەڕاگەیەندراوێکدا پێنج بڕیاری ڕاگەیاند.

هیوا قەرەنى لەو ڕاگەیەندراوەدا، جەخت لەئەوەکراوەتەوە، ئەمە هەفتەیە پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە  دەزگا ئەمنییەکان و تەندروستى و خەفارەتى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، هەروەها گەنجینە و بانک و ئەو فەرمانگەیەش کە وەزارەتى دارایی خشتەى موچەکەى رادەگەیەنێ رۆژى مووچە وەرگرتنیان.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

سەعات ( 10 ) ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆشەممە رێکەوتى ( 4ى تەمموزى 2020 ) بە سەرپەرشتیی بەڕێز سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین و ئامادەبوونى بەڕێزان ئەندامانى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین ، ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆبوونەوەیەکى تایبەتى بۆ هەڵسەنگاندنى دۆخى تەندۆروستیی سنوورەکەمان و گرتنەبەرى رێکارى دروست بۆ زیاتر ( احتوا ) کردنى نەخۆشیی کۆڕۆنا سازکرد و لەم چوارچێوەیەدا بڕیار درا بە :

یەکەم / ئەم هەفتەیەش تا رۆژى ( 10 / 7 / 2020 ) پشووى سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتى و دامودەزگاحکومیەکان درێژ دەکرێتەوە و رۆژى شەممە رێکەوتى ( 11 / 7 ) دەوام دەست پێدەکاتەوە .

دووەم / ئەم پشووە دەزگا ئەمنییەکان و تەندروستى و خەفارەتى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و و هەر بەردەوام دەبن ، هەروەها گەنجینە و بانک و ئەو فەرمانگەیەش کە وەزارەتى دارایی خشتەى موچەکەى رادەگەیەنێ رۆژى مووچە وەرگرتنیان ..

سێیەم / جارێکیتر سپاسى بەدەنگەوە هاتنى بەرپرسیارانەى مامۆستایانى ئایینى سنوورەکەمان دەکەین کە بەوپەڕى هەست کردن بە مەسئولیەتى خۆشەویستیی و سەلامەتیی هاووڵاتیان ئەنجامدانى نوێژى هەینیان راگرت ..

چوارەم / سەبارەت بە کلینک و نۆڕینگە پزیشکییەکان : بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستی راپەرین بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکى یەکەکارگێڕییەکان و ئاسایش و پۆلیس مولزەمە بە سەپاندنى جێبەجێ کردنى سەرجەم رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بە سەر هەموو کلینک و نۆرینگە پزیشکییەکاندا و هەرچى پابەندیش نەبێت ئەوا اجرائاتى پێویستى بەرامبەر دەکرێت .

پێنجەم / سپاسى بەدەنگەوە هاتن و پەرۆشیی سەرجەم هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاجیاکانى خەڵکى سنوورەکەمان دەکەین کە بەگیانى خۆپارێزى و کۆپارێزیی ئەم ماوەیە هاوکارمان بوون و بە هیممەت و پاڵپشتى بێدرێغى ئەوان و پشتیوانى خواى گەورە ئەم دۆخە ترسناکەش تێدەپەڕێنین و هەموومان جەژنى سەرکەوتنى یەکجارەکیی ووڵاتێکى ئاوەدان و تەبا دەگێڕین …

هیوا قەرەنى عەبدوڵڵا
سەرۆکى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین
بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشی کۆڕۆنا
4 / 7 / 2020


PM:02:10:04/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌