نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان


ئەمڕۆ شەممە ٤ی تەموزی٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە ٤٠دۆلار و ٢٨ سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە ١٠ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.


AM:10:25:04/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌