ئێران داوا دەکات عێراق ده‌روازه‌كانی شوشمێ و پشتە به‌فه‌رمی بناسێت


وەزیری نێوخۆی ئێران داوا دەکات عێراق ده‌روازه‌كانی شوشمێ و پشتە به‌فه‌رمی بناسێت.

عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وەزیری نێوخۆی ئێران له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی داوای له‌ هاوتا عێراقیەکەی کرد، دوو ده‌روازه‌ی سنووریی "شوشمێ" و "پشتە" له‌ هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی بناسێت. ئەم دوو دەروازەیە لە لایەن ئێرانەوە به‌ فه‌رمی ناسراون.

رحمانی فه‌زڵی لەم پێوەندییەدا وتویەتی‌، به‌ فه‌رمیكردنی ئه‌م دوو ده‌روازه‌یه‌ كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و بازرگانەکان دەکات.

وەزیری نێوخۆی ئێران هەروەها داوای لە عوسمان غانمی کرد کاروباری دەروازە سنووریەکانی  سومار و خسره‌وی رێک‌بخرێتەوە.



PM:03:30:28/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌