ئاگادارییه‌ك له‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه‌


ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ته‌واوی بازرگانان و پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، له‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ ٢٩\٦\٢٠٢٠ده‌وامی ئاسایی له‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر هه‌شت و ٣٠ خوله‌كی به‌یانیه‌وه‌  ده‌وام ده‌كرێته‌وه‌، سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوه‌نكاران و پیشه‌سازان ده‌توانن سه‌ردانی ژووری بازرگانی سلێمانی بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ڕایكردنی كاره‌كانیان. 

ئامانج له‌ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دروست نه‌بوونی  كێشه‌و گرفته‌ بۆ بازرگانان و پیشه‌سازان.


PM:01:15:28/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌