سەرۆك كۆماری عێراق یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی پەسەند کرد


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٦/٢٥ یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ پەسەند كرد.

سەرۆككۆمار لەمیانی واژووکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێداتێپەر دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەم قۆناغەی ئێستادا.

پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆك كۆمار، دوای ئەوەی دێت کە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار کرد، پاش ئەوەی دوێنی چوارشەممە دەنگی لەسەر درا.


PM:08:29:25/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌