نرخی نەوتی خاو ٤٣ دۆلاری تێپەڕاند


نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

ئەمڕۆ نرخى نەوت لە بازارەکانى جیهاندا بەرزترین ئاستى لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا تۆمارکرد، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٣ مامەڵەى پێوەکرا، هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکیش بە ٤٠ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا و لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەراستدا بەشێوەیەکى خێرا، نرخى نەوت نزمترین ئاستى لە ماوەى ١٨ ساڵى رابردودا تۆمار کرد و نرخى یەک بەرمیل نەوت بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابەزى ، ئەوەش نزمترین ئاستى نرخى نەوت بوو لە دواى ساڵى ٢٠٠٣وە.


AM:10:15:23/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌