عێراق: لەم مانگەوە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە دەكەین


ئێحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە بەرژەوەندیی عێراق دایە، لەوەی پابەند بێت بە رێككەوتنەكەی (ئۆپێك پڵەس) بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

ئاشكرایشی كردووە، وەزارەتی نەوت داوای لە حكوومەتی هەرێم كردووە وەك یارمەتیدانی عێراق بۆ پابەندبوون بەو پشكەی كە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی "پۆپێك پڵەس” لە هەناردەكردن بۆی دیاریكراوە، ٣٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە بكات.

لە سەرەتای مانگی رابردوودا، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا رێككەوتوون.

لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا كە لە مانگی رابردووە چووەتە واری جێبەجێكردنەوە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك، نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم دەكەنەوە.

پێشتریش (ئۆپێك پڵەس) رایگەیاندبوو كە رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، تا كۆتایی مانگی تەمووزی داهاتوو درێژكراوەتەوە.


PM:04:18:15/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌