ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدا جێگیره‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 42 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7 ی 6 ى 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 42 دۆلار و 30 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 42 دۆلار و 30 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 39 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 39 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 42 دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو له‌ خوار 40 دۆلاره‌وه‌ بوو.


AM:09:22:07/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌