نرخی نەوت دابەزی


نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی خواست جارێکی دیکە دابەزینی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28/05/2020، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 31 دۆلار و 37 سەنت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش، بە رێژەی 3.2% دابەزی و بووە 33 دۆلار و 64 سەنت.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت داوە.


AM:09:21:28/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌