پێدانی كارەبای نیشتمانی لە 24 كاتژمێر نزیكدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە ڕۆژانی جەژندا 20 كاتژمێر كارەبا درا بە هاووڵاتیان و بۆ مانگی داهاتووش بڕیاری پێویست دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕۆژانی جەژندا توانرا بە سیستەمێكی ڕێكوپێك و بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێشكگرانی كارەبا 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بەهاووڵاتیان، ئەمەش بەسوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3000 مێگاوات كارەبا، كە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك وزەی كارەبا بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشكرا.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە تا ڕۆژی شەممە بەمشێوەیە كارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت.

ئاشكراشی كردووە، بۆ مانگی حوزەیرانیش كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی بەرهەمهێنانی كارەبا و هەڵكشانی خواستی بەكارهێنان هەڵبسەنگێنرێت و بڕیار بدرێت.



PM:05:31:27/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌