دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان رەتدەكرێتەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی، هەواڵی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو رەتدەكاتەوە.

جهاد كازم وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی رایگەیاندوە:" تەواوی ئەو هەواڵانەی باس دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان دەكەنەوە دوورن لەراستیەوە".

رونیكردوەتەوە:" بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان  تاكو 31-ی ئایار بەردەوام دەبێت، دواتر بەپێی رێنماییە تەندروستیەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنەكە یان هەر بڕیارێكی تر ئاشكرا دەكرێت". 

 


AM:09:29:25/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌