ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی داوادەکات مارکێتەکان کراوەبن


بۆ بەردەوامی کارکردن و رانەوەستانی بازاڕ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات له‌ رۆژانی جه‌ژندا مارکێت و دوکانەکان بەکراوەی بمێننەوە تاكو هاوڵاتیان گرفتیان بۆ دروست نەبێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ''ئێمە پێمان باشە مارکێتەکان و دوکانەکانی ناو گەرەکەکان لە ڕۆژانی جەژندا بەکراوەی بمێننەوە تەنها لە یەکەم ڕۆژی جەژندا دابخرێن و لە دووەم ڕۆژەوە بکرێنەوە و هاووڵاتیان سودیان لێ وەربگرن''.

راشیگەیاند: ''بڕیاری ٧٢ کاتژمێر ڕاگرتنی هاتوچۆ و داخستنی بازاڕو مارکێتەکان بۆتەهۆی دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتیان، لەناو بازاڕو مارکێتەکاندا خۆراک و پێداویستی زۆر دەکڕن و لەماڵەکانیاندا هەڵی دەگرن ئەمەش مەترسی خراپبون و بەسەرچونی لەسەرە هاووڵاتیان توشی زیانی زۆردەبن، وەدەبێتە هۆی وەستانی بازاڕو لەناو هەرێمی کورساتان''.

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەخت دەکاتەوە، دەروازە سنوریە نێودەوڵەتیەکان بەردەوام کاری بازرگانی تیادا دەکرێت وە هاوردەکردنی خۆراک و کاڵا پێویستەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیەو هیچ گرفتێکمان لە خاڵە سنوریەکان نییە. 

سیروان محەمەد، داوادەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان مارکێت و دوکانەکانه ناو گەرەکەکان پابەندبکەن بە ڕێنماییەکان و خۆپارێزی تەواو  لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە بکرێنەوە تا هاووڵاتیان ئەوەندە خۆراک و پێداویستی نەکرن و زیانی زۆریان بەرکەوێت تەنها ڕۆژانە پێداویستیەکانیان بکڕن.


PM:02:01:22/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌