کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان به‌رێوه‌چوو


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠،  به‌ سه‌رپه‌رشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌به‌نی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان به‌رێوه‌چوو.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندارەکان بەشداربوون ، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یاسای نوێی وەبەرهینان کرا کە بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەند کردنی ، جەختیش لەوەکرایەوە کە پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای پێداویستییەکانی هەرێم و بەرژەوەندی گشتی بێت.


PM:06:54:20/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌