هەوڵدەدرێت لەڕێگەی ئۆنلاین کاری بازرگانی بکرێت


بەشێک لە ژوورە بازرگانیەکانی ووڵاتانی ئەوروپا ئامادەی خۆیان پیشانداوە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی سلێمانی بازرگانان بەڕێگەی ئۆنلاین پەیوەندی بازرگانی ئەنجام بدەن و کاری هاوبەش بەڕێوە بەرن.

 دابان نەجمەدین، ڕێکخەری بەشی پەیوەندییەكان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  راگه‌یاند" هەموو بازرگانان و پیشەسازان ئاگادار دەكەینەوە، ئێستا لە ڕێگەی بەشەكەمانەوە دەتوانن بە ئۆنلاین هەماهەنگی بازرگانی بكەن لەگەڵ وڵاتانی تردا".
 
وتیشی" پاش كاركردنمان لەگەڵ بەشێك لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی ئەوروپا و ئاسیا و كۆنسۆڵییەتەكان لە هەولێر توانیمان كار ئاسانی بۆ بازرگانان و پیشەسازان بكەین ئێستە لە ڕێگەی بەشەكەمانەوە ئەتوانن پەیوندی بە كۆمپانیا بیانییەكانەوە بكەن".
 
ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بەشێك لە وڵاتان خەریكین بۆ دانانی خزمەتگوزاری بازرگانی ئەلیكترۆنی كە بازرگانان ئەتوانن ڕاستوخۆ پەیوەندی بكەن بە ژوورە بازرگانییەكانەوە بە مەمەستی زانیاری لەسەر كۆتا بەرهەمەكانی ئەو وڵاتانە بەم زووانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


PM:03:23:17/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌