گرانبونی نرخی مریشک


لەئێستادا نرخی مریشک بۆ هەر کیلۆیەک زیاتر لە سێ هەزار دینارە ئەمەش بۆتە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیان، کێڵگە پەلەوەریەکانیش ڕەتی دەکەنەوە نرخی مریشک بۆ ڕێژەی لە ٪١٠٠ بەرز بوبێتەوە و داواش دەکەن حکومەت نرخ دیاری بکات.

نازم عەبدووڵا جاف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵی کێڵگە پەلەوەریەکان لەبارەی گرانبونی نرخی مریشک ڕایگەیاند "زۆرمان لا سەیرە لەکاتێك كه‌مێك  نرخی مریشک به‌رزده‌بێته‌وه‌ هەمو لایەک نیگەران دەبن، بەڵام لەو هەموو زیانەی ئێمە دەیکەن هەر لە گرانبونی نرخی عەلەف و هێلکە تێچوی پرۆژەکان کەس نایەتە دەنگ، لەماوەی دوو مانگی کەرەنتین و کۆرۆنادا زیاتر لە ٧ ملیار زیانمان پێگەشت بۆ کەس باسی هاوکاریکردنی ئەم کەرتە و بە نیشتیمانیکردنی ئەم کەرتە ناکات کە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار خێزان ژیانیان لەسەریەتی لە تەواوی هەرێمی کوردستان".

راشیگەیاند "بەهۆی ترسی زیانی زۆرەوە چەند خاوەن پرۆژەیەک بەرهەم هێنانیان ڕاگرت و فرۆشتنیان کەمکردوە هەربۆیە نرخ وابەرزبۆیەوە بەڵام لە ئێستادا بەرەو هەرزانبون دەڕواتەوە و ئێمە نامانەوێت نرخ لەسەر هاوڵاتیان گرانبێت وە ناشمانەوێت خاوەن پرۆژەکان بەردەوام زەرەربکەن بۆیە ئەمجارەش داوا لەحکومەت دەکەین نرخمان بۆ دیاریبکات لەسەرو بڕی تێچو ئامادەین پابەندبین و هاووڵاتیانیش دڵنیابن لە یەکنرخی مریشک لە بازاڕدا".

بەپێی ئاماری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و 650 پرۆژەی پەلەوەری و دوو هەزار و 800 هۆڵی یاسایی هەن، هەروەها 450 بۆ 500 پرۆژەی پەلەوەریی نایاساییش هەن.

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ئاماژەی بەوەشدا هەرکیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان ٢١٠٠ دینارە هەموکات لەوە هەرزانتر فرۆشراوە کەبەردەوام لە زەرەردابون وە ئێستا نرخی مریشک چۆتە سەروو ٢٠٠٠ نەک لە ٪١٠٠ زیادوبێت وە ئامادەنین بەردەوام مریشک بە زەرەر بخەینە بازاڕەوە بۆیە حکومەتی هەرێم دەتوانێت بێتە پێشەوە و ئەم کەرتە ڕێکبزاتەوە و یەک نرخ دابنێت بۆ تەواوی ساڵەکە.

جەختیکردەوە لەئێستادا لەناو کێڵگە پەلەوەریەکان نرخی هەر کیلۆیەک مریشک بە ٢٥٥٠ دینار دەفرۆش.


PM:10:08:16/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌