پێدانی ڤیزەی تورکیا دەستپێدەکاتەوە


باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد رایگەیاند پێدانی ڤیزە لە ١٧ی مایسەوە دەستپێدەکات.

لە راگەیێندراوێکدا باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد رایگەیاند، پێدانی ڤیزەی تورکیا لە ١٧ی ئایارەوە دەستپێدەکات و ئامانجەکەشی درووستنەبوونی قەرەبالغییە لەکاتی پێدانی ڤیزە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە پێدانی ڤیزە وەکو جاران لەرێگەی کۆمپانیای تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە رسوماتی وەرگرتنی ڤیزا ٥٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت بۆ هەر کەسێک.


PM:10:51:15/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌