نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆمارکرد


ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌بازاره‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ تۆماركرد كاتێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ ته‌كساس گه‌یشته‌ ٢٨ دۆلار نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ برینتیش ٣٢ دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند.

دوێنێ‌  نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٢٩ دۆلار و ٥٤ سەنت بووو به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌رزبۆوه‌ بۆ ٣٢ دۆلار.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوێنێ‌ نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش به ٢٥ دۆلار و ٦٤ سەنت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌بكره‌ به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌رزبۆوه‌ بۆ ٢٨ دۆلار و ٣ سه‌نت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


PM:03:17:15/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌