زیانەكانی ئێكسۆن مۆبیل بەهۆی كۆرۆناوە بە ٣ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت


زیانەكانی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی بواری نەوت بەهۆی كۆرۆناوە بە ٣ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئیكسۆن مۆبیل لە ڕاگەیەنراوێكیدا زیانەكانی لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد لەگەڵ چارەكی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا بە ٣ ملیار دۆلار مەزەندە كردووە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی لە ناكاوی نرخی نەوت كە یەكێكە لە لێكەوتە ئابورییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئێكسۆن مۆبیل ئاماژەی بەوەشكردووە، وەبەرهێنانی بە ڕێژەی ٣٠٪ كەمكردووەتەوە و خەرجییەكانی بەكاربردنیشی بە ڕێژەی ١٥٪ كەمكردووەتەوە.


PM:12:32:03/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌