كاركردنى پاسه‌كان له‌سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 23 -4 - 2020 ه‌وه‌ كاركردنى پاسه‌كان له‌شارى سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك په‌یوه‌ست به‌ شێوازى كاركردنیان بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نرێت.

(جه‌لال ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ له‌سلێمانی راگه‌یاندووه‌، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندییان كردووه‌ به‌ قائیمقامه‌وه‌ و بڕیاردراوه‌ كه‌ له‌ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه ‌به‌ چه‌ند مه‌رج‌ و رێكارێكی نوێوه‌ رێگه‌ بده‌ن پاسه‌كانی ناو شار بكه‌ونه‌وه‌ كار.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان مادده‌ی پاكژكه‌ره‌وه‌ دابین ده‌كه‌ن بۆ ناو پاسه‌كان، هاوكات یه‌كێك له‌مه‌رجه‌ گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه‌ پاسه‌كان سه‌رنشینی ته‌واو سه‌رنه‌خه‌ن و به‌ رێژه‌ی 50% كه‌می بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی هاوڵاتیان روونه‌دات.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌رنشینه‌كان، داوا كراوه‌ كرێی گه‌راجی پاسه‌كان وه‌رنه‌گیرێت كه‌ هه‌موو ئه‌و كرێیانه‌ له‌ئه‌ستۆی شۆفێرانه‌.

سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ له‌سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌،پێویسته‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى پاسه‌كان مادده‌ی پاكژكه‌ره‌وه‌ ‌و ده‌ستكێش‌ و ده‌مامك به‌كاربهێنن.

 


AM:11:18:23/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 6242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌