ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی ژوور دەکەن


بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەکێشەو گرفتە بازرگانی و بەرهەمە ناوخۆییەکان  ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٤/١٥، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیان کرد لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

لەکۆبونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو کێشەو گرفتانەی لەئێستادا هاتۆتەپێش بۆ کارگەکان و بەرهەمە ناوخۆییەکان راو سەرنجی خۆیان پێشکەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد کەلەماوەی ڕابردودا بەدواداچونیان بۆ کردووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و رایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ پشتیوانیکردنی سەرجەم کارگە ناوخۆییەکان وەپشتیوانی تەواوی بەرهەمە ناوخیەکانمان کردووە.

راشیگەیاند: پێویستە بەتەواوی ئەو یاسایانە جێبەجێبکرێت کەبۆ پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆی دەرکراوە تا جوتیاران و وەبەرهێنانی کەرتی کشتوکاڵی پشت بەتواناکانی خۆیان ببەستن و بەردەوام بەرهەمی ناوخۆی زیادبکات.

پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە ٩٠٠ گەنجینە کە  لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و دابەش بووە بەسەر چوار جۆر گەنجینەدا کە رووبەرەکەیان بریتیە لە گەنجینەی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری و ٦٠٠ مەتری و ٨٠٠ مەتری.، لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە، کە لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، دەبێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ کە لە ڕێگایەوە کاڵا و شتومەکەکان بۆ سەرجەم شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق پەخش دەکرێت.


ئەندامانی ئەنجومەنی سلێمانی دەستخۆشی و سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد کەبەردەوام لەکاردایە بۆ کێشەو گرفتە بازرگانی و پیشەسازیەکان، وە داواینکرد لەهەوڵەکانیان بەردەوامبن بۆ پشتیوانی لەکەرتی کشتوکاڵ و پەلەوەر و پیشەسازی، بۆزیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ.


PM:01:06:15/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌