وەزارەتی کشتوکاڵ داواکارییەکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پەسەند دەکات


پاش ئه‌وه‌ی بازرگانانی گوڵه‌به‌رۆژه‌ گللەیی‌و نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان گه‌یانده‌ ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی سەبارەت بەزیادکردنی گومرک، سه‌رۆكی ژوور داواکاریه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كرد كه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دوابخه‌ن بۆ مانگی حه‌وت، وه‌زراتی كشتوكاڵ داواكارییه‌كه‌ی ژووری بازرگانانی په‌سه‌ندكرد.

له‌سه‌ر داواكاری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نوسراوێكی بۆ گومرگ كرد، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگی  هه‌رێمیش داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردوه‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ بڕیار بوو ئه‌م  مانگه‌ له‌بازرگانانی گوڵەبەڕۆژە وه‌ربگیرێت دواخراوه‌ بۆ مانگی تەموزی ٢٠٢٠.

ئه‌مه‌ش دوایی هه‌وڵه‌كانی سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابرودا ئه‌نجامی دا، کە بڕیار بو بۆ هەر کیلۆیەک گوڵەبەڕۆژە ٥٠٠ دینار وەربگیرێت، کە پێش ئەم بڕیارە تەنها ٤٠ دینار وەردەگیرا بۆ هەر کیلۆیەک‌و ئەمەش ناڕەزایی بازرگانانی گوڵەبەڕۆژەی لێکەوتەوە.
 ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه‌ هاوكار و پشتیوانیان بوون بۆ دواخستنی ئه‌و بڕیاره‌، بەتایبەتی سوپاسی (بێگه‌رد تاڵه‌بانی) وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچه‌وه‌كانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێم‌و (ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومركی هه‌رێم ده‌كات كه‌ به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ی ژووری بازرگانی سلێمانیه‌وه‌ هاتن و هاوكار بوون له‌هه‌ڵگرتنی بارگرانی‌و رێگەگرتن لەبه‌رزبونه‌وه‌ی نرخی گوڵه‌به‌رۆژه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان.


PM:08:28:05/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌