وەزیری بازرگانی سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی کرد


کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی   و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و بازرگان و خاوەنکار کۆبویەوە.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی   و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ''ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ شاری سلێمانی سه‌ردانكردن و كۆبونه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ پارێزگار و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی تاكو له‌ نزیكه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خۆراك و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بكه‌ین  و بزانین بارودۆخی بازاڕ له شاری سلێمانی چۆنه‌ و به‌دواداچون بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بكه‌ین كه‌ دێته‌ ڕێی بازرگانان و خاوه‌نكاران له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و شاره‌كان،  تاكو بتوانین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه‌''.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''به‌خێرهاتنی وه‌زیری بازرگانی و  پیشه‌سازی و بازرگانان و خاوه‌نكاران و به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ین بۆ شاری سلێمانی، به‌رێز وه‌زیری بازرگانی سه‌ردانی كردوین تاكو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ڕه‌وشی بازرگانی بێت و سه‌ردانی گه‌نجیه‌كانی خۆراك و پێداویستییه‌كان بكات،  دڵنیانی بدات به‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ هیچ جۆره‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی خۆراك دروست نابێت''.

بازرگانان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی داواكار بوون جوڵه‌ی بازرگانی خێراتر بكرێت، ئاسانكاری بۆ كرێكاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ له‌ كۆگاكانی بازرگاناندا كارده‌كه‌ن له‌ كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، تاكو بتوان خۆراك و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتایان هاورده‌ی كوردستان بكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ بازاڕ و ماركێته‌كان.

?wmode=transparent" wmode="Opaque" frameborder="0" allowfullscreen>


AM:10:58:30/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌