دوكانه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرێنه‌وه‌

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 5 سه‌عات دوكانه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 24-3-2020  دوكانه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژانه‌ له‌ سه‌عات 11 به‌یانی تا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ واتا رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 4 سه‌عات خاوه‌ن دوكانه‌كان دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان بۆ بازرگانه‌كان، كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان شتومه‌ك هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.


AM:11:51:24/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌