ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی درێژکردەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە. 

دوایی بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان لە  له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە ٢٠٢٠/٣/١٧ بۆ ٢٠٢٠/٣/٢٤ 
ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/٢٣ لە ئاگاداری نامەیەکی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٣/٢٨ درێژ کردەوە ‌ 

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و تەوارى و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
 
‌ ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک 

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/٢٣


PM:01:50:23/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌