نرخی نه‌وتی خاو لە جیهاندا روو لە دابەزینە

به‌هۆی به‌رده‌وام داخستنی سنوره‌كانی وڵاتانی جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، خواست له‌سه‌ر بازاره‌ نه‌وتییه‌كانی جیهان به‌رده‌وام له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه‌، به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام داده‌به‌زێت.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ١.٠٩ دۆلار دابەزی و بە ٢٥.٨٩ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتە بەڕێژەی لەسەدا 4 دابەزیوە.

 لەهەمانکاتیشدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ١٥ سه‌نت دابەزی و بە ٢٢.٤٨ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتە بەڕێژەی لەسەدا ٠.٧ دابەزیوە.

 له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا نرخی نه‌وت به‌رده‌وام داده‌به‌زێت، به‌ به‌راورد به‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٦٠ به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه‌.



AM:09:56:23/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌