کاتی کارکردنی عەلوەی سلێمانی کەم کرایەوە


بەمەبەستی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەناو عەلوەی سلێمانی بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی کاتی کارکردنی کاسبکارانی ناو عەلوەی سلێمانی.

عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر داوای قائیمقامێتی سلێمانی بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی کاتی کارکردنی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی تا بەریەک کەوتن زۆر نەبێت وە بەسەلامەتی کارەکان بەڕێوە بچێت.

راشیگەیاند: کاتی کارکردن لە ناو عەلوەی سلێمانی لە کاتژمێر چواری بەرەبەیان بۆ ١٢ نیوەڕۆ دەبێت و لەدوای ئەو کاتەوە هیچ چوڵەیەک لەناو عەلوەه سلێمانی نامێنێت ئەمەش لەبەر سەلامەتی زیاتری کاسبکاران.


PM:10:40:22/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌