حكومه‌تی هه‌رێم بازرگانی ترانزێتی ڕاوه‌ستاند

به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بازرگانی ترانزێتی راوه‌ستاند.

به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ  رایگه‌یاند  ''سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی گومرگ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئه‌مرۆ ٢١\٣\٢٠٢٠وه‌   له‌ پێناو كۆنترۆڵ كردن و ده‌سته‌بركردنی پێوداویستییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كه‌م و كردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنورییه‌كان بازرگانی ترانزێت ڕاوه‌ستاوه‌''.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ وه‌ستاندنی بازرگانی ترانزێت یه‌كێكه‌ له‌ ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بازرگانی ترانزێت به‌ بازرگانییه‌ ده‌وترێت كه‌ وڵاتێكی دراوسێ كاڵا و شتومه‌كانی به‌سه‌ر خاكی كوردستاندا بنرێت بۆ وڵاتێكی دیكه‌.



PM:01:20:21/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌